یەشار ستار
ئەو پیاوەی هەموو ڕۆژ بەبێ ئەوەى سەرما و گەرمای دەرەوە بزانێت، هاوشێوەی پاشا ئاسا لە میدیاکانی دەردەکەوێت و دەڵێت: “ئاسایشمان بەرزە، کابینەى خۆشگوزەرانى منم“ – ئەمشەو ئەوەى لە سلێمانى ڕوویدا پێچەوانى هەموو پڕوپاگەندەکانى بوو ، نە ئاسایشی بەرز، نە ئاوەدانیش . بەڵکو بگرە مافیایەتى و گەندەڵى یەکێک بووە لە سیفاتەکانى ئەم کابینە گەندەڵەى جەنابیان
لە ڕۆژی ٢٢ی ئابدا، سلێمانی شایەتی نەبوونى دەسەڵاتى حکومەت و سەروەرنەبوونى یاسای نیشانى هەموو جیهاندا ئەوەى بەرپرسانى ئەو ووڵاتە بانگەشەى بۆ دەکەن هەموو دوورە لە ڕاستیەوە و بە ڕوونى و بە ئاشکرا دوو ناوچەى سەوز و زەرد هەیە لە هەرێمى کوردستاندا کە هەریەکەیان و خاوەنى حکومەت و دەسەڵاتى بکوژ و ببڕى خۆیانن و ئەوەى تریان ناتوانێت بشڵێت لەل . لەلایەک هێزى بەناو سەر بە حکومەت، لایەکی تر هێزەکانی لالەزەر، بۆ منێک بینەر ئەو شەڕە ئەگەر هیچ زانیاریم نەبێت لە هەرێمى کوردستان بە شێوەیەک دەبینم وڵاتێک هەوڵى داگیرکردنى وڵاتێکى تریدا بێت و ئێستا کەوتۆتە خۆى و هەموو تۆپ و جبەخانەکەى بەکاردەهێنێت دژى دووژمن و لەکاتێکدا بەرامبەرەکەشى هەوڵى ئەوە دەدات بە شێوەیەکى پێشکەوتوانەتر و لە ڕێگەى درۆنەوە وڵاىمى بەرامبەر بداتەوە . بێ ئاگا لەوەى جەنگى نێوان ئەم دووکەسە لە سەرەتاوە ڕابردووکەى بۆ ٤ ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامزاى یەکترو مخابن تەنها کوڕى هەژا لەو بەینەدا دەکوژرێت و لەناو دەچێت . کە دەرئەنجامەکەى ١٨ کەس کوژران و چەندین تریش بریندار بوون ، لەوانەش ٣ ئەندامی ئاسایش. ئەگەر ئەم شێوەی بەرێوەبردنی “ئاسایش”ە، ئەوا کابینە شکسخواردووەکەى مەسرورو بارزانى باشترە ناوێکى تر بۆ بدۆزێتەوە.
مەسرور بارزانی – ئەوەندە بآ دەسەڵات بوو کە نەیتوانى – هیچ شتێک بڵێت لە ئاستى ئەو کەسانەى کە شەهید بوون و بوونە قوربانى لە کاتێکدا فەرمانبەرى ئەو حکومەتەن .هیچ هەستێکی بۆ خوێنی ئەو ١٨ کەسی نەجوڵا کە لە نێو جەنگى ئەو دوو ئامۆزایە بوونە قوربانى گەمەى سیاسی . بەڵام پێدەچێت ئەوشەوەى ڕووداوەکە مەسرور بارزانى لە کۆشکەکانی خەریکى چای خواردن بووە و بیرى لەوە کردۆتەوە چ ڕێگەیەکى تر تاقیبکاتەوە بۆ ڕووتانەوەى گیرفانى میلەت ، وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت؟
لە ماوەی حوکمڕانی خێزانی بارزانی و تاڵەبانى، گەلی کورد شایەتی ئەوە بوو کە سامانی و دەسەڵات بە ناوى بنەماڵەى خۆیانەوە تۆمار کراوە، بەڵام ئەمڕۆ شایەتی ئەوە بووین کە لە ناو خۆیانیش یەکگرتوو نین، بەلکو لەسەر پۆست و دەسەڵات، یەکدی دەدەنەوە بەر شەق و فیشەک لە شەقامەکان.
ئەگەر ئەم حکومەتە بەراستی “حکومەتی یەکگرتوو”ە، ئەوا ئەم خوێنانەی لە سلێمانی ڕژان کێ باجەکەى دەدات ؟ یان لە راستییەوە “حکومەتی یەکگرتوو” تەنها بۆ پۆست و داهاتی دابەشکردنە؟
لە کۆتاییدا، ئەگەر مەسرور بارزانی دڵسۆزى میلەتەکەى بوایە هەرگیز نەیدەهێشت هیچ فیشەکێک لە دژى یەکتر بتەقێنرێت، پێموایە بەردەوامبوونى مەسرور بارزانى لەسەر دەسەڵات داهاتووى میلەتێک دەخاتە ژێر مەترسییەوە .
















Leave a Reply