لە سوریا یەكەمین ساڵیادی روخاندنی بەشار ئەسەد كرایەوە

بینراوە: (0)

لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی سوریا بەچەندین چالاكی یەكەمین ساڵیادی روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد كرایەوە. ئاژانسەكانی هەواڵی سوریا بڵاویانكردوەتەوە، لە رۆژی 8ی كانونی یەكەمی ساڵی 2024دا هێزە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا چونە ناو دیمەشق و روخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان راگەیاند كە لەساڵی 2002ـەوەو تاساڵی 2024 بەردەوامبوە. ئاماژەشیانكردوە، هاوڵاتیان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی ئەو وڵاتە لەسەر سەرشەقامەكان چەندین چالاكی و ئاهەنگی خۆشیان گێڕاوە بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی روخانی ئەسەدەوە، هەروەها پەنابەرە سورییەكانی نیشتەجێی وڵاتانیش هەر بەو بۆنەیەوە ئاهەنگی خۆشیان بۆ دەربازبون لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد گێڕاوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,828 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.