سەرکوتکردن و بەکارهێنانیان وەک چەکێکی سیاسی

بینراوە: (10.1K)

بەڵێن جەمال بابەکر

هەموو ساڵێک، هەزاران کورد ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ئەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبێن و بەشوێن ئاسایش و سەلامەتیدا خۆیاندا هەنگاو بنێن . بڕیارەکەیان لە حەز و خۆشگوزەرانییەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لە ناچاریدا دژی ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین بریار دەدەن. لە کوردستان، قسەکردن بە ئازادی کارێکی هێندە ترسناک و تۆقێنەرە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەگیرێن ، دەڕفێندرێن ،سوکایەتی و لێدان و بگرە هەتا کوشتنیش هەنگاو دەنێت . ڕەخنەگرتن لەحزبە دەسەڵاتدارەکانی ( پا*رتی و یە*کێتی ) بەزەبر و هێز بێدەنگ دەکرێن تا ڕاددەیەک کە نەوێرن فزەش بکەن ، ئەو دوو حزبە خۆسەپێنە دەیان چەکدار و جەیش و سوپا و فیداییان لەبەردەستە کە بۆ مەرامە پیس و گوڵاوەکانی خۆیان هەموو کاتێک ئامادەن بۆ سزادانی هەرکەسێک کە کە ئەمریان پێبکرێ و ئەو هێزانە هەموویان ڕۆڵی کۆیلەیەکی دڵسۆز بۆ خاوەنەکانیان دەگێڕن نەوەکو بۆ بەرگریکردن لە خاک و سەر و ماڵی هاوڵاتیان و پارێزگاری کردن لێیان.پڕۆسەی هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بەدیناهێنن چونکە گەندەڵی هێندە بە قوڵی لەناو تاک بەتاکی دەماری حوکمڕانی ڕیشەی داکوتاوە بەجۆرێک هەموو تاکێکی کورد بێهیوا بووە و هێج چارەسەرێک نەماور بۆ چاکسازی ، هەربۆیە بۆ زۆربەی کوردەکان ڕۆیشتن تاکە ڕێگایە بۆ مانەوە لەژیانیان بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ .پەنابەرە کوردەکان لە سەرکوتکردنەوە بۆ بەکارهێنانیان وەک چەکێکی سیاسی لە بەریتانیا بۆ لێدان لە حیزبی دەسەڵات دار،کاتێک کۆچبەرە کوردەکان دەگەنە بەریتانیا ڕووبەڕووی جۆرێکی نوێی بەرەنگاری جیاواز و نوێ دەبنەوە لە لەلایەن سیاسەتمەدارانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە پەنابەران وەک گەمەیەکی سیاسی سەیر دەکەن و بەکاریان دێنن بۆ ڕاکێشانی هەست وسۆزی شەقامی ناڕازی بەریتانی لە پێناو بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و هاتنە سەر حوکم ، وە لەهامان کاتدا حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەلەیان قۆستۆتوە چەندین ڕێکەوتنیان کردوە لەگەڵ حکومەتی شانشینی یەکگرتوو بۆ دیپۆرتکردنەوەی چالکوانان و ڕخنەگران بۆ عێراق لە پێناو بێدانگکردنی دەنگی ئازادی کوردانی بەریتانیا. وە بە داخەوە هەندێک پارتی ڕەگەز پەرست کۆچکردنی پەنابەران وەکو ئامڕازێکی هەڵبژاردن دەکەنە مانشێتی هەموو سەردێڕی هەواڵەکانیان ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو پەنابەرانە پێشتر و بەهۆی بوونی کێشەی سیاسی و سەرکوتکردنەوە لەنیشتیمانی خۆیان وەدەرنراون و لێرەش وەکو چەکێکی سیاسی گەمەیان پێوەدەکرێتپەناخوازانی کورد دووجار قوربانین: یەکەم لەبەر دەستی سیاسەتمەدارانی گەندەڵ لە عێراق و کوردستان، و دووەم لە دەستی دەمامکە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە بەریتانیا. لە نیشتمانی خۆیاندا لە فیشەک و زیندان و ترس و تۆقاندن و بێهیوایی هەڵدێن. لە غوربەتدا، ڕووبەڕووی گومان و دوژمنایەتی و هەڕەشەی بەردەوامی دیپۆرتکردنەوە دەبنەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 2,744 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.