خراپترین کــابــینــەی حــکــومــەت

بینراوە: (5.4K)

ئەرسەلان عەلی ڕەشید


لە دوای دروست بوونی حکومەتی نوێ و دەست بەکار بوونی مەسروور بارزانی وەك سەرۆکی حکومەت ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا، کەسێکی ئەمنی و دەزگای پاراستن زیرەک و لێهاتوو لە کار و پیشەی خۆی کە داڕشتنی پلانی کوشتن و بێ سەرو شوێن کردنی ڕۆژنامەنووسان بوو

لەو ڕۆژەی مەسروور بارزانی جڵەوی حکومداری وەرگرتووە هەفتانە و مانگانە سیناریۆ لەسەر سیناریۆ داڕێژراوە بۆ مەژغوڵ کردنی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لە چاوی هاوڵاتیانەوە خۆی ڕزگار بکات ناچار پەنای بردۆتە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و گەرم کردنی باس و خواسی دژایەتی دین و هەنەرمەند و ڕۆژنامە نووسان و کوشتنی نادیار و چەندان پلانی تر

زۆربەی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دوای هاش و هوشی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەون بە تایبەت بیر و هۆشیان ئەدەن بە چاویان و ئەکەونە داوی سیناریۆکانی مەسروور بارزانی کە دەزگای پاراستن و داڕێژەری پلانەکانە

لە ئێستادا دەبێ هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و نەکەونە داوی پاراستنەوە و بە چاوکراوەی و باشتر بڕیار لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  و هەواڵی ڕاگەیاندنەکان بدەن

لە هەرێمی کوردستان زیاد لە دوو هەزار ڕێکخراو هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ باشتر کردنی تۆی هاوڵاتی هاتنە سەر شەقامەکان؟ لێرەدا مەسروور بارزانی بچووك باش لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تێگەشتووە و سیناریۆی دژایەتی دین باشترین بژاردەیە بۆ زیاتر مەژغوڵ کردنی تۆ و نەوت و کارەبا و ئاو و موچەت لەبیر دەباتەوە و باشترین کابینەی حکومەت لە سیناریۆ نوسیندا

FacebookMastodonEmailWhatsAppMessenger

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 299 Today: 1,954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.