شڤان کامیل مەجید
حەشدى شەعبى ئەو هێزەى کە ئاڕاستەى پلان و ئامانجى دامەزراندنەکەى هەر لە سەرەتاوە ڕوون نەبوو لەبەر ئەوەى لە کاتى ڕووبەڕوونەوەیاندا لەگەڵ تیرۆریستانى داعشدا لە دەرئەنجامى نەبوونى ئەزموونى پێویست و شارەزاى تەکنیکەکانى ڕووبەڕوونەوەى جەنگ , چەندین جار توشى شکستى گەورە هاتوون . هۆکارى سەرەکى تر بریتی بووە لە وەى ئەندامەکانى نێو ئەم گروپ و تاقمانەى کە حەشدى شەعبى پێکدەهێن زۆرێکیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و زۆرێکیان لەڕێگەى ئیما م و پێشەواکانى شیعە مەزهەبەوە ئاڕاستە دەکرێن و لایەنى هەست و بیروبۆچوونیان دەجوڵێنرێت بە جۆرێک ئەو کارەى دەیکەن پەیوەست دەکەن بە دین و دەستکەوتەى ئاینى بەپێى بیر و باوەڕى شیعە مەزهەبەکان.
لەهەمان کاتیشدا زۆرێک لە سەرکردەکانى نێو ئەم گروپ و تاقمانە لەپێناو زیادکردنی ئەندامانى نێو هێزەکانیان دەرگاى وەرگتنى ئەندامان و هێزیان بۆ هەموو تەمەنێک کردۆتەوە تاوەکو لە ڕووى سەربازییەوە بەشێوەیەک پیشانى بدەن کە خاوەنى زۆرترین هێزى چەکدارن تاوەکو زۆرترین موچە و بودجە لە حکومەتى عێراق بکێشنەوە.
ئەوەى کە دەبێت تێبینى بکرێت ئەوەیە ئەم هێزانە ئەگەر پاڵپشتى ئەمریکا و هاوپەیمانانیان نەبوایە بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەدەبوون لە جەنگى ڕووبەڕوونەوەى داعشدا لەبەر ئەوەى هیچ شارەزاییەکیان نیە بە ئێستاشەوە بێت .چونکە مەبەستى سەرەکى ڕووبەڕوونەوەى هێزى داگیرکەر نەبوو بەڵکو گەندەڵى و دزینى بودجەى گشتى و چاو سوورکردنەوە لە هاوڵاتیانى بەش مەینەت و ئەوانەى داواى بچووکترین مافى خۆیان دەکەن .
لە کاتێکدا موچە و قوتى هاوڵاتیانى عێراق بە گشتى لە کەرتى سەربازى و ئەمنیدا سەرف دەکرێت دەبینین ئاستى هەژارى و داهاتى تاک زۆر خراپ کە ئەمەش کاریگەرى هەیە لەسەر ئاستى بەرهەمهێنان و پێگەیاندنى تاک ئەوەی کە دەبێت بکرێت بە بۆچوونى من هەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنانە بە هەموو ئەو گروپ و تاقامەنى بەتایبەتر لە ژێر چەترى حەشدى شەعبیدا خۆیان کۆکردۆتەوە لە هەمانکاتیشدا هەموو ئەو سەرکردە و بەناو لێپرسراوانەى حەشدى شەعبى ڕێگریان لێبکرێت بە هەموو شێوەیەک نەیەنەوە نێو ڕیزەکانى سوپاى عێراق و یان هەر هێزێکى ترى ئەمنى لەبەر ئەوەى پێکهاتە و مەبەستى سوپاسى عێراق بە لاڕێدا دەبەن . نموونەى زیندووش فالح فەیاز کە تۆمەتبارە بە چەندین پێشێلکارى و کوشتنى چەندین هاولاتى و ڕۆژنامەنووس کە پێیوابووە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانى.
ئەگەر بمانەوێت و نەمانەوێتعێراق بە هێزى میلیشیا و تیرۆریست بەڕێوە ناچێت
















Leave a Reply