ڕاژان ئەحمەد ـ چالاکوانی سیاسی
ڕیفراندۆم و سەربەخۆ بوون مافی ڕەوای هەوو میللەتێکە کە داوای بکات بۆ ئازادبوون لە زۆردار و داگیرکاران بەڕێگای یاسایی و دەستوری.
هەرێمی کوردستانیش وەکو هەموو میللەتانی دونیا مافی ڕەوای خۆی بوو کە داوای ڕیفراندۆم و جیابوونەوە بکات لە عێڕاق بە ڕێگای یاسا و دەستور بەڵام ئەوەی جێی قبوڵ نەبوو کاتی کردن و تێکەڵاو کردنی دەستی حیزبی بوو بۆ ناوخۆی
پڕۆسەکە.
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو کاتەدا گەورەترین هەڵەی مێژوویی کورد بوو کە بەمانایەکی تر بەهۆی ئەو هەڵەیەوە میللەتی کورد بۆ چەندین ساڵ پاشەکشەی کرد لە ڕووی سیاسەت و پەیوەندی دیبلۆماسی و ئابووریەوە.
بارزانی وەکو هەرزەکارێکی جیلی ئایپاد تاکڕەوانە و بەبێ پێشبینی کردنی پێشهاتەکان و بێ گوێدانە ڕای گشتی و ووڵاتە زلهێزەکان بۆ داپۆشینی کەم و کورتی ماوەی دەسەڵاتداری خۆی و بۆ ڕوو سپی کردنەوەی خۆیان لەو خیانەتە نیشتیمانیانەی کە کردوویانە بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان ویستیان لەو ڕێگەیەوە وەکو دەستکەوتێکی مەزن بۆ حیزبەکەی خۆیانی بنووسنەوە بەڵام سەرەنجام ئەوە ڕوویدا کە بینیمان!
کردنی ڕیفراندۆم و داوا کردنی سەربەخۆ بوون و جیابوونەوە پێویستی بە پلانێکی ستراتیژی قوڵ هەیە بۆ ئەوەی لە هەموو ئەگەرەکان تۆ بتوانی ڕوو بەڕووی هەموو ڕووداوێکی نەخوازراو ببیتەوە کە لەوانەیە ببێتە هەڕەشە بۆسەر خاک و نیشتیمانەکەت بەڵام بارزانی باوک لە نەزانی و نەخوێندەواری خۆیەوە وەکو باڵۆنی هەوا تێکراو هەڵسا بە ئەنجامدانی ئەو پڕسەیە و بووە هۆی لە دەستدانی لە سەدا پەنجا و یەکی خاکی کوردستان و بوونە قوربانی دەیان پێشمەرگەی قارەمان ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیە بوو کە بەبۆنەی سەرۆکێکی نەخوێندەوار و خێڵەکی کوردستان تووشی ئەم مەترسیە گەورە و قەیرانە سیاسی و ئابووریە بۆیەوە.
بنەماڵی بارزانی و تاڵەبانی مێژوویانە بەتاڵە لە دەستکەوت بۆ خەڵک و خاکی کوردستان، مێژوویان پڕە لە خیانەت و ماڵوێرانی کە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی یەکێکە لە هەرە دیارترین ماڵوێرانیەکان کە بەسەر کوردا هاتووە.
ئەو سەرۆکە نەخوێندەوارە هێندە ڕوو قایم بوو بۆ فریودانی خەڵکی هەمیشە دەیگووت (ئەگەر سەری گرت نیعمەتە،ئەگەر سەری نەگرت بڵێن سواری سەری خۆی بووە) !
لە کوێی دونیا هەبووە سەرۆک بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بابەتێکی ئاوا هەستیار بکات؟ هەر لە سەرەتاوە قسە و کردارەکانی دیار بوو کە چ زیانێک بە داهاتووی کوردستان دەگەیەنێت وە خۆشیان باش ئەو ڕاستیەیان دەزانی بەڵام بۆ ئەوەی لە مێژوودا بڵێن بارزانی یەکەم کەس بوو ڕیفراندۆمی کرد ئامادەبوون هەموو کوردستان ڕادەست بکەن.
زۆربەی ووڵاتە زلهێزەکان و سەرکردە دیارەکانی دونیا ئاماژەی مەترسیداریان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕیفراندۆمە بەڵام سەرۆکە خێڵەکی و نەخوێندەوارەکە(بارزانی) بە یەک ڕستە جوابی دانەوە و ووتی (هێندە حساب بۆ ڕەئی یەک کەس ناکەم!)! هەر بۆیە دوای ڕیفراندۆم و زیاد بوونی مەترسیەکان هەموو ووڵاتە زلهێزەکان ئامادە نەبوون هاوکاری کوردستان بکەن چ لە ڕووی سەربازی وە چ لە ڕووی هەوڵی دیبلۆماسی وە کوردستان گەیشتە ئەمڕۆ کە دەیبینین!
مەترسیەکانی بچووک کردنەوە و لەناو چوونی کوردستان رۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە بەهۆی سیاسەتی شکستخواردووی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کە هەر ڕۆژە و بە ڕووداوێکی نەخوازراو میللەت توشی قەیرانێک دەکەنەوە.
سەربەخۆ بوون پیاوی ئازا و بوێری دەوێت،
ڕیفراندۆم بە پیاوی بچووک و خیانەتکار ناکرێ ئەزبەنی!!
















Leave a Reply