ئەمریكا ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق كەم دەكاتەوە

بینراوە: (5)

وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا ‘پێنتاگۆن’ ڕایگەیاند، دەستیان بەكەمكردنەوەی سەربازانی سوپای ئەمەریكا كردوە لە عێراق. شۆن بارنێل وتەبێژی پێنتاگۆن لەوبارەوە رایگەیاندووە، بەگوێرەی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەمەریكا و بەهەماهەنگی كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمەریكا-عێراق، ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان لە 27ـی ئەیلوولی 2024 بڵاوكردەوە، كە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانیان ئەركی سەربازی خۆیان لە عێراق كەمدەكەنەوە” باسی لەوەشكرد، ئەم كەمكردنەوەیە ڕەنگدانەوەی سەركەوتنی هاوبەشیانە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها هەنگاوێكیشە بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی بەردەوامی نێوان ئەمەریكا و عێراق، كە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و دەستووری عێراق و ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ئەمەریكا و عێراق. شۆن بارنێل باسی لەوەشكرد،ئەم هاوبەشییە پاڵپشتی ئاسایشی ئەمەریكا و عێراق دەكات، هەروەها توانای عێراق بۆ گەشەپێدانی ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و وەرگرتنی ڕۆڵی سەركردایەتی ناوچەیی بەرزدەكاتەوە، وتیشی، حكوومەتی ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بۆ دەستەبەركردنی گواستنەوەیەكی ڕێكوپێك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 3,463 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.