یەكەمین كۆچبەر لە بەریتانیاوە دیپۆرتی فەڕەنسا كرایەوە

بینراوە: (1.6K)

حكومەتی بەریتانیا یاسای نوێی بۆ دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران جێبەجێكرد كە بە یاسای “کەسێک بۆدەرەوە، کەسێک بۆ ناوەوە” ناسراوە و ئەمڕۆ یەكەمین كۆچبەر بە فرۆكە دیپۆرتی فەرەنسا كرایەوە.

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو كەسە بەشێوەیەكی نایاسایی بە بەلەمی بچوك لە كەناڵی ئینگلیز پەڕیوەتە وڵاتەكە و رێگەیەكی نەشیاوی گرتەوەبەر و ژیانی خۆی خستوەتە مەترسییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی دیپۆرتكراوەكان زیاتر دەبێت و رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ئەمساڵدا زیاتر لە 30 هەزار كەس بە بەلەمی بچوك لە رێگەی كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە بەریتانیا و شابانا مەحمود وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەش رایگەیاند ، رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكەن و ئەو دیاردەیە ناهێڵن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 3,528 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.