یەكەم كاروانی حاجیان لە مەدینەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێدەكەون

بینراوە: (1.0K)

كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، یەكەم كاروانی حاجیان لە مەدینەوە بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێدەكەون و چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممە 4/6 بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. كاروان ستونی راشیگەیاندوە، لەرێگەی حەوت فڕۆكەوە یەك هەزارو 27 حاجی دەگەڕێنەوە كە دابەشبوون بەسەر چوار فڕۆكە بۆ حاجیانی هەولێر، دوو فڕۆكە بۆ دهۆك و یەك فڕۆكەش حاجیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەهێننەوە، بەپێی خشتەیەكی راگەیەندراویش لەڕۆژانی دواتردا حاجیانی ناوچەكانی تر دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 3,244 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.