یەكێتیی ئەوروپا ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانیان خستە لیستی سزاكانیانەوە

بینراوە: (17)

ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كە سزای نوێیان بەسەر پێنج دادوەری ئێرانی و بەرپرسێكی سایبەری ئەو وڵاتەدا سەپاندوە. بەپێی راگەیەنراوێك، ناوی ئەو پێنج دادوەرە بەهۆكاری ئەمنی و رێكارە دیپلۆماسییەكان ئاشكرا نەكراون بەڵام بەهۆی رۆڵیان لە پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ و دەركردنی سزای نادادپەروەرانە خراونەتە لیستی سزاكانەوە. هاوكات ئاشكرا كراوە كە نیما صالحی دامەزرێنەری گروپی سایبەریی ناسراوی ئێرانیان خستوەتە لیستی سزاكانەوە بەو پێیەی تۆمەتبارە بە هاوكاریكردنی حكومەتی ئێران لە تێكدانی رێڕەوی زانیاری و سنورداركردنی ئازادیی رادەربڕین لە كایەی ئۆنلایندا. لەلایەن خۆشیەوە كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەكی یەكێتیی ئەوروپا جەختیكردوەتەوە، لەگەڵ توندتربونی هەڵمەتەكانی سەركوتكردنی ناوخۆیی لەلایەن تارانەوە، یەكێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوەو سزادانی هەمو ئەو كەس و لایەنانەی دەستیان لەو پێشێلكارییانەدا هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 992 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.