بینراوە:
(441)
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: رەزامەندیان وەرگرتوە كە یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ جارێكی دیكە بهێننەوە پەرلەمان و خاڵ و بەندەكانی هەموار بكەنەوە، بەشێوەیەك لەخزمەتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدا بێت، سەرەتاش بە ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەستیانپێكردوە، بەڵام لە دواتردا پرۆژە یاساكە تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانیش دەگرێتەوە. ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە: لە پرۆژە یاساكەدا دوو خاڵ لای ئەوان زۆر گرنگە، یەكەمیان كەمكردنەوەی تەمەنی خزمەت بەشێوەیەك كە ئەفسەرو كارمەند بتوانێت دوای 15 ساڵ خزمەت داوای خانەنیشین بون بكات، خاڵی دوەمیش زیادكردنی موچەكانیانە كە لە ئێستادا بڕەكەی زۆر كەمە و لەگەڵ دۆخی بازاڕو گوزەرانی كارمەندان یەكناگرێتەوە.












Leave a Reply