گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و توركیادا دەستپێدەكاتەوە

بینراوە: (1.2K)

هێڵی ئاسمانی توركیا سەرەتای مانگی داهاتوی دیاریكردوە بۆ دەستپێكردنەوەی یەكەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان توركیاو شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، ئەم دیاریكردنەش دوای ئەوە دێت كە كە هەفتەی رابردو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنیدابو بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان. هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین لەسەر ماڵپەڕی فەرمی رۆژی 3/11ی مانگی داهاتوی دیاریكردوە بە ئەنجامدانی یەكەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان شاری سلێمانی و توركیادا ئەمەش تەنها دانانی وادەیەكە بۆ كڕینی تكت لەلایەن گەشتیارانەوە، لەوبارەیەوە تائێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی نەدراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 4,023 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.