کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عیراق هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك ته‌واوكردووه و جه‌ختده‌كاته‌وه “ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ندبكرێت ساڵ و نیوێكی تری به‌سه بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ی”.
پێنجشه‌ممه 30ی نیسانی 2026، ئەندازیار عەلی عودە، جێگری بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت “لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا و لە ئەگەری پەسەند کردنی بودجەی عیراق، ئەوە هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک دەکەوێتەوه کار و دوبارە لە کەرکوک گوێتان لە دەنگی شەمەندەفەر دەبێته‌وه”.
“لە ئێستادا کارەکانی هەڵسەنگاندن بۆ دوبارە نۆژەنکردنەوەی پردی فەتحە کە تایبەتە بە هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک – بێجی، هه‌روه‌ها پردی قەنات کە لەسەر رێڕەوێکی ئاوییە ته‌واوبووه”، عه‌لی عوده‌ی له سه‌ردانێكیدا بۆ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك، وتی كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێڕه‌وه بودجه‌ی پێویسته، بۆیه له ساڵانی رابردوو نه‌توانراوه ته‌واوبكرێت.
كه‌ركوك/ 30 نیسانی 2026/ عه‌لی عوده‌ی له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك. فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
عه‌لی عوده، ئه‌مڕۆ له سهردانێكدیا وتی “لە ماوەکانی رابردودا چەندینجار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک کۆ بوینەتەوە، هەروەها له‌لایه‌ن ئەندازیارانی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عیراقەوە دیزاینی پڕۆژەکە تەواوبووه”.
مێژوی هێڵی شەمەندەفەر له كەركوك بۆ سەردەمی ئینگلیزەكان لە بیستەكانی سەدەی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا هێڵه‌كه به‌سترایه‌وه بە بەغدا و دواتر بە شارەكانی تری عیراق.
لە سەرەتادا شۆفێرەكانیان ئینگلیز و هیندی و بیانی بون، وردە وردە خول و راهێنانیان بۆ خوازیارانی عیراقی كرده‌وه و فێربون.
هێڵی شەمەندەفەری كەركوك تا روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 لەكاردابوو، دواتر لەكاركەوت.
دیمه‌نێك له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای دانانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عیراق بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه، له‌كاتێكدایه چه‌ندین جاری تر هه‌مان به‌ڵێن دراوه و هه‌نگاوی بۆ نه‌نراوه.












Leave a Reply