گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەناردنی بەشە خۆراك لەلایەن بەغداوە دەستیپێكردوە

بینراوە: (1.6K)

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاندوە: بەهۆی كێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشە خۆراكێك لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە، لەو چوارچێوەیەشدا نوسراوی رەسمیی ئاڕاستەی بەغداد كراوەو لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان. كامەران فەتاح بەسایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: هەوڵەكانی هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتودا ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت و بەغداد دەست بە ناردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.