کارەبای عیراق: هەناردەی غازە لە ئێرانەوە بۆ عیراق دەستیپێکردەوە

بینراوە: (36)

دوای راگرتنی بۆ ماوەی سێ رۆژ، وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق دەستیپێکردوەتەوە و ئاماژەیبەوەشکردوە رۆژانە رێژەی پێنج ملیۆن مەترس سێجا لە ئێرانەوە غاز هەناردەی عیراق دەکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد موسای وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندوە؛ دوای تەواوبونی کارەکانی چاکسازی لە بۆرییەکاندا لە دیوی ئێران، هەناردەی غازی لە ئێرانەوە بۆ عیراق دەستیپێکردوەتەوە. ناوبراو وتوشیەتی؛ چاککردنەوە و کاراکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆریش بەشداریی کردووە لە دابینکردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی بە نزیکەی 700 مێگاوات کارەبا، کە لە ئێستادا لە وێستگەکانی کارەبای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کڕدراوە ئاماژەی بەوەشکرد، وردە وردە رەوشی کارەبا بەرەوباشتربون دەڕوات، یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای بێسمایە و مەنسوورییەی نۆژەنکردوەتەوە کە بەهۆی کەمی غازەوە کاریگەرییان لەسەر دروستببوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 1,354 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.