دڵبەند جەمال
( ڕاستی و درۆ )
ڕۆژێک ( ڕاستی ) لەناو باخێک بەقەدی دارێک پاڵی یابۆوە، بەجوانییەوە ئەیڕوانییە جوانی ناو باخ و ئاوە جوانەکەی ناو باخەکە، سەری سوڕمابوو لە جوانی و ڕەنگاو ڕەنگ و گەشاوەی چواردەوری.
لە کاتێکا ( درۆ )ش دەرکەوت وادیاربوو بۆ گەڕان کەوتبووە ئەو ناوچەیە، بینی کە (ڕاستی ) سەرسوڕمانانە ئەڕوانێتە چواردەوری خۆی!
وتی بابڕۆمە نزیک! ئەمە دەرفەتێکی زۆر باش و لەبارە!؟
وادیاربوو ( درۆ ) وەک هەمیشە فێڵێک لە شادەمەریا هاتووچۆیەتی.
نزیک بۆوە و سڵاوێکی گەرمی لە ( ڕاستی ) کرد و لە تەکیەوە دانیشت.
دوای گفتووگۆیەکی هێمنانە و کەمێک درێژ ( درۆ ) لەو پەڕی بڕوابوون بەخۆی و باش دەرخستنی خۆی بە درۆ.
وتی بە ( ڕاستی ) ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە تۆزێک خۆمان فێنک بکەینەوە!
( ڕاستی ) سەری سوڕما و وتی مەبەستت چییە؟
( درۆ ) کەشەکەی گەرمیکردووە و خۆشە گەر مەلەیەک بکەیت لە ناو ئەو ئاوە پاک و سازگارەیا.
( ڕاستی ) بەڵێ وایە، بەڵام من چۆن بتوانم باوەڕ بە ( درۆ )یەکی وەک تۆ بکەم و بتوانم جلەکانم جێبێلم و مەلە بکەم؟
دوای کەمێک گفتوگۆ ، ( درۆ ) وتی من پێش تۆ جلەکانم دا ئەکەنم و ئەڕۆمە ناو ئاوەکە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە هەموو گوومانێکی خراپ!
( ڕاستی ) قسەکانی بەدڵبوو وتی باش ڕازیم، بۆیە ( ڕاستی ) جلەکانی داکەند و بەڕێکەوتە ناو ئاوەکە بە مەبەستی مەلەکرد بۆ ئەوەی کەمێک فێنکی ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ کێ؟
بۆیە ( درۆ ) هەلەکەی قۆستەوە بە هەرجۆرێک بێت خۆی گەیاندە دەرەوە و دەستی گەیشت بە جلەکانی ( ڕاستی ).
کاتێک ڕاستی بە هۆشی خۆی هاتەوە و ڕاستی بابەتەکەی بۆ دەرکەوت، وە بیبی گەربێتە دەرەوە ئەوا هیچ لە حەیا و ئابوڕی بۆ نامێنێتەوە ، بگرە زۆر قێزەونانە تێشی ئەڕوانن، کەس باوەڕیشی پێناکا.
پەشیمانییەکی گەورە باڵی بەسەرا گرت کە وایلێکرد لەبری هاوار کردن و بێدەسەڵاتی خۆی سەلماندن، تەنها بە بێدەنگ لەناو ئاوەکە بمێنێتەوە و ئەو مانەوە هەتاییەی قبووڵ کرد، لەپێناو باوەڕکردن بە ( درۆ ) و حەیا و ئابڕوش لەدەست چوون و بە بەبێ جل.
کاتێک ئەقڵیش تەنها لە چاوابێت ئەوا بینینی دەرەکی بەسە بۆ زانینی ( ڕاستی و درۆ ).
لەو کاتەوە ( ڕاستی ) بوونی نەما لەسەر زەویی.
( درۆ )ش دەستی باڵای گرت و توانی بە درۆ و فێڵ ( ڕاستی ) بخاتە باری نەبوونیی، بەدەر لە جلەکانی.
کاتێک جلەکانی ( ڕاستی ) لەبەری ( درۆ ) کرا هەموو کارەکان خراپەکەی ئەنجام درا بەڵام لە جلو بەرگی ڕاستیدا.
ئێستاش ( درۆ ) بۆ خۆی لەناو مانا ئەسوڕێتەوە بە جلی ( ڕاستی ).
(درۆ ) دەست پێکی سەرهەڵدانی هەموو ناخۆشی و ناڕەحەتی و شەر و سەرلێشێواوی و نا لەبارییەکە.
گەورەترین گوناح و تاوانە لە ماوەی چەند ساڵێک تەجروبە و بە دواگەڕان.
دورکەوتنەوەیە لە هەموو باوەڕ پێکراوەکان و باشییەکان.















Leave a Reply