چین هۆشداری دەداتە یەكێتی‌ ئەوروپا

بینراوە: (265)

وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداریدایە یەكێتی‌ ئەوروپا ئەگەر هاوبەشەكانی بخاتە لیستی سزاكانەوە ئەوا لێكەوتەی خراپی دەێت. وەزارەتەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە سەپاندنی سزا بەسەر وەبەرهێنەران و قەوارە چینییەكاندا كێبڕكێ لە یەكێتیی ئەوروپا تێكدەدات، ئەو هەنگاوەی یەكێتییەكە دژ بە وەبەرهێنەرانی چین دەبێتە مایەی سستبونی قۆناغی گواستنەوەی سەوزایی بۆ یەكێتی ئەوروپا. لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕو كە چین لە نزیكەوە چاودێری ئەو پرسە دەكات و ئامادەیە لەبارەی ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بكات، هەمو رێوشوێنێكی توندیش بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی هاوبەشەكانیان دەگرنەبەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 3,871 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.