پەیامى بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دۆخی لاجان: دەبێت ناوچەکان لە هێزی سەربازی دابماڵرێت

بینراوە: (1.0K)

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی لاجان بڵاوکردەوە و دەڵێت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە قووڵی نیگەرانە لەو گرژییانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجان لە هەولێر ڕوویانداوە.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوا لە حکومەت دەکات هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات و دەڵێت، “نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکەش مافی ڕەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت.”

سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەش کردووە، “پەیامی هەرکییەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو ڕووداوەدان گەیشت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە پابەندی یاسا بن.”

وەکو بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “گرژییەکان دەبێت بوەستن. ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری و گەڕاندنەوەی ئارامی و دەستەبەرکردنی داواکارییە ڕەواکانی هاونیشتمانییان. ئەمە ساتێکی هەستیارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەبێت کورد بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بە تایبەتی ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتە لە بەغداد.”

سەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێمە ئامادەین کار لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنی دەسەڵات بکەین بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی ئاشتییانە و دەبێت ناوچەکان لە هێزی سەربازی دابماڵرێت.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 2,688 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.