ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدادا. كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهان و فرۆشتنی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كردنەوەی گرێكوێرەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدادا. راشیگەیاندوە، لەماوەی رابوردودا زۆر رێكەوتنكراو جێبەجێ نەكران هەمویان شكستیانهێنا، بۆیە عیبرەت لەجێبەجێكردندایە، ئەم رێكەوتنەی چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە لەیاسای بودجەو بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدرالی و رێكەوتنەكان گرنگترنیە ئەگەر جێبەجێ نەكرێت و هەردوولا پابەندی ناوەڕۆكەكەی نەبن. یاروەیس وتوشیەتی، پێشتریش زیاتر لەجارێك وتویانە كرۆكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد نەوتە، چارەسەركردنی دەرگا دەكاتەوە بۆ پەیوەندییەكی باشتر لەنێوان هەردولادا بەتایبەتی شایستە داراییەكان، خەڵكی كوردستان باجی گەورەیاندا روبەڕوی گوزەرانێكی سەخت بونەوە زیانمەندی یەكەم ئەوان بون، نەوت سەروەتی ژێر خاكی كوردستانە بۆیە پێویستە لەچارەسەركردنی كێشەی نەوتدا سودمەندی یەكەم ئەوان بن لانیكەم موچە لەكاتی خۆیدا بێت و ئەو موچانەی دواكەوتون نەفەوتێن.
پەرلەمانتارێكی عیراق: خەڵكی كوردستان باجی گەورەیاندا روبەڕوی گوزەرانێكی سەخت بونەوە

بینراوە:
(969)












Leave a Reply