پێنجەمین دیداری هەورامانناسی لە هەڵەبجە دەستیپێكرد

بینراوە: (1.4K)

لەهۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە رێوڕەسمی پێنجەمین دیداری هەورامانناسی دەستیپێكرد كە ژمارەیەكی بەرچاو لە توێژەران و هەورامانناسانی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان و كەسایەتییە ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكانی سنورەكە تیایدا ئامادەبون. لە دیداری هەورامانناسیدا نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، هەورامان تەنها جوگرافیایەك نیە، بەڵكو دڵێكی زیندوی شارستانیەتێكی دێرینە كە توانیویەتی بە درێژایی سەدەكان رەسەنایەتی و زمان و كلتوری خۆی بپارێزێت، ئەركی هەموانە لەڕێگەی توێژینەوەی زانستییەوە ئەم كەلەپورە دەوڵەمەندە بپشكنن و بە نەوەكانی نوێی بناسێنن. هەر لەمیانی دیدارەكەدا چەندین توێژینەوەی زانستی دەربارەی مێژو، زمان و كلتوری دەوڵەمەندی هەورامان پێشكەش كران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 102 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.