پۆلیسی کەرکوک: ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر خاوەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی دەستگیرکرا

بینراوە: (5.8K)

پۆلیسی كه‌ركوك دەڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هێرشیكرده‌ سه‌ر خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ شاری كه‌ركوك لەگەڵ هاوكارەكەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و له‌ئێستاشدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دەکرێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی شاری كه‌ركوك، تۆمارێكی ڤیدیۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستیان كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان وه‌رگرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی یاسایی ٤١٣ له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك پابه‌ندبوونی خۆی به‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتییان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌ دادوه‌رییه‌كان به‌ توندی دووپاتكرده‌وه‌، داواش له‌ هاوڵاتییان ده‌كات له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ جێبه‌جێكردنی سه‌روه‌ری یاسا.
به‌گوێره‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تبارێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌چێته‌سه‌ر مۆلیده‌یه‌ك و گله‌یی له‌ خراپی كاره‌با ده‌كات و پاشانیش هێرشده‌كاته‌سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌كه‌ و لێی ده‌دات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 1,247 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.