بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی ریسایكلینی ئاوی هەولێر ئیمزا كراوەو پڕۆژەكە لەڕۆژێكدا 52 هەزار مەتر سێجا ئاو ریسایكلین دەكات. ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاندوە، پڕۆژەی ریسایكلینی ئاوی هەولێر بەبڕی 200 ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بەقەرزی درێژخایەن ئەنجامدەدرێت، توانای ریسایكلینی 52 هەزار مەتر سێجا ئاوی لە رۆژێكدا هەیە، كۆمپانیایەكی یابانی جێبەجێكاری پڕۆژەكەیەو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم سەرپەرشتی دەكرێت، گرێبەستی پڕۆژەكە لە 9ی ئەیلول ئیمزا كراوەو لە ماوەی دوو مانگدا دەستبەكار دەبێت. بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، ماوەی پڕۆژەكە سێ ساڵە، بەڵام دوای دوو ساڵ دەستبەكار دەبێت ئەو ئاوەی ریسایكلین دەكرێت بۆ پشتێنەی سەوزایی هەولێرو كەرتی كشتوكاڵ و سەوزكردنی سەوزایی ناو هەولێر بەكار دەهێنرێت، پرۆژەكەش بۆ دوو مەبەستە لەوانە پاككردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ و دوبارە بەكارهێنانەوەیەتی و بۆ خواردنەوەو مەبەستی دیكە شیاو نیە، تەنها بۆ مەبەستی ژینگە بەكار دێت.
پڕۆژەیەك لە هەولێر لەڕۆژێكدا 52 هەزار مەتر سێجا ئاو ریسایكلین دەكاتەوە

بینراوە:
(1.3K)












Leave a Reply