پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

بینراوە: (1.0K)

چیمەن بارزانی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پڕۆسەیەكی ستراتیژی و نیشتمانییەو بەئیرادەیەكی بەهێز لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەوە بەردەوامە. ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری راشیگەیاندوە، پڕۆسەكە لە ژێر چاودێری و پشتیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و هێزەكانی هاوپەیمانان هەنگاوی باش و گرنگی لەسەر ئاستی رێكخستنی هێزەكان پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكان و بەدیجیتاڵكردنی سیستمی كارگێڕی و دارایی بڕیوە، راستە گرفت هەیە بەڵام ئیرادەیەكی جدی هەیە بۆئەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ببنە یەك هێزی تۆكمە كە ئەمەش خواستی تەواوی خەڵكی كوردستانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 638 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.