پرۆسەی ناونوسینی حاجیانی هەرێم كۆتاییدێت

بینراوە: (1.7K)

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە ناونوسینی حاجیان دەهێنێت پاشئەوەی وەك هاوكاریی پرۆسەكە درێژكرایەوە. كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربو لە 20ی مانگ كۆتا رۆژی تۆماركردنی ناوی حاجیان بێت، بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئەم پرۆسەیە درێژ كرایەوە وەك هاوكارییەك بۆ ئەو كەسانەی نەیانتوانیبو ناویان تۆمار بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە 6 هەزار كەس سودمەندی ئەو بڕیارە بون. وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەشیداوە، كۆتایی بەپرۆسەی ناونوسینی حاجیانی هەرێم دێت پرۆسەی ناونوسینەكە بەسەركەوتویی كۆتایی پێهاتوەو تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردوتەوە كە ژمارەیان نزیكەی 87 هەزار هاوڵاتی دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,643 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.