بینراوە:
(919)
یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند، سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیەو ئامانجیان سود وەرگرتنە لەو پێشكەوتنەی بەدیهاتوە بۆئەوەی ئەزمونی هەرێم لە بوارەكانی كارەبا و خزمەتگوزارییەكان بۆ پارێزگای نەجەف بگوازنەوە. پارێزگاری نەجەف وتیشی: سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێر بەلایانەوە زۆر گرنگ بوو، زنجیرەیەك كۆبونەوەی گرنگیان ئەنجامداوە، هەولێرو نەجەف پەیوەندییەكی مێژویی و دێرینیان هەیە، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسی رێككەوتن و هەماهەنگی زیاتربان كردوە.












Leave a Reply