وەڵامی فەرمی ئەنجومەنی دەوڵەت گەیشتە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

بینراوە: (1.2K)

ئەنجومەنی دەوڵەت بەنوسراوی فەرمی وەڵامی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی دایەوە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، وەڵامەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت یەكلاكەرەوە نیەو بەشێوەیەكی لاستیكی و شیكردنەوەی دورو درێژ نوسراوە، ئەگەر تا رۆژی سێشەممە رێككەوتنە سێیقۆڵییەكەی نێوان هەرێم و بەغداو كۆمپانیاكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئیمزا بكرێت كێشەی داهاتی نانەوتی و چارەسەركردنی ئاسان دەبێت، چونكە كێشە سەرەكیەكە نەوتە. كاروان یاروەیس راشیگەیاندوە، وەڵامەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال و لەبارەی بژاردەی تر گفتوگۆ دەكرێت لەسەر چارەسەركردنی داهاتی نانەوتی كە رەنگە بریتیبن لە رادەستكردنی 120 ملیار یان نیوەی كۆی داهاتی نانەوتی كە حكومەتی هەرێم بەوەیان رازی نیە. ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: رێككەوتنی سێیقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەیەو هەرسێ لا لەسەر ناوەڕۆكی گرێبەستەكە رێككەوتون و تەنها ئیمزاكردنی ماوە ئەگەر تێكنەچێت هەرێم كۆی بەرهەمی ئێستای نەوت كە زیاتر لە 230 هەزار بەرمیلە 180 هەزار بەرمیلی دەداتە سۆمۆ و كۆمپانیاكانیش دەتوانن لەحاڵەتی سەرپێچی گرێبەستەكە پەنا ببەنە بەر دەرگای ناوبژیوانی پاریس.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.