هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی بارانی دەستكرد وەك یەكێك لە بژاردە زانستییە گرنگەكان لەژێر توێژینەوەدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانی كەمئاوی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە سەرتاسەری عێراقدا. باسی لەوەشكرد، لەسەر بایەخی هەڵسەنگاندنی چارەسەرە نائاساییەكان لە چوارچێوەی سیاسەتە نیشتمانییەكاندا، كە ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی بەهێزكردنی ئاسایشی ئاو و بەدیهێنانی سەقامگیری و بەردەوامیی ژینگەیی. هەڵۆ عەسكەری ڕوونی كردەوە، ئێستا لیژنەیەكی حكومیی هاوبەش لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان خەریكی هەڵسەنگاندنی وردی ئەم بابەتەن و وتیشی: چاوەڕوانی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیەن كە هەڵسەنگاندێكی ورد دەكات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند بارانی دەستكرد دەتوانێت لەم گۆڕانی كەشوهەوایەدا ببێتە چارەسەرێكی واقیعی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بیابانبوون و كەمئاوی لە عێراقدا.
وەزیری ژینگە: بارانی دەستكرد یەكێكە لە بژاردەكانی بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی

بینراوە:
(1.6K)













Leave a Reply