وەزارەتی پێشمەرگە لیستی ناوی سوودمەندبووانی دابەشکردنی زەوی ئاشکرادەکات

بینراوە: (1.2K)

وەزارەتی پێشمەرگە لیستی ناوی قۆناغی دووەمی سوودمەندبووانی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر ئاشکراکرد. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو، حەوت وەجبەی ناوی سودمەندبووانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتوویی راگەیەندرا، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ناوی سودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی، ئاشکراکرا. ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نووسراوی رەسمیی رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، پاشان ناوەکان لە رێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانەدەکرێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، ئەفسەر و پێشمەرگەکان بۆ دڵنیابوونەوە دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گرفتێک.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 4,126 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.