وەزارەتی رۆشنبیری داوایەك لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

بینراوە: (865)

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لە گشتاندنێكدا داوا دەكات كەناڵەكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت. لە گشتاندنەكەدا هاتوە: گشت میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیكترۆنییەكان ئاگادار دەكەنەوە كە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێم، داواكارن كە دوربن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەت و راپۆرتێك و وێنەو ڤیدیۆیەكی ساختەو بێ بنەما كە هۆكار بێت لە دروستكردنی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوكێ لەنێوان هاوڵاتیاندا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.