وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەكەین

بینراوە: (31)

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای ئەمریكا لەخاكی كوێت و بەحرێنەوە هێرشی كردوەتە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران لە دورگەی هورمزو تاوەری پەیوەندییەكان لە دوورگەی قشم. وەزارەتەكە ئیدانەی ئەو هێرشانەی كردوە كە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە كراونەتە سەریان و رایگەیاندوە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەستی كاتییە لەگەڵ ئەمریكا. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردوە كە سوپای ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، خاكی كوێت و بەحرێنی بەكارهێناوە، ئەو وڵاتانەش بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، چونكە هەر وڵاتێك رێگا بدات خاك و ئاسمانەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكار بهێنرێت، ئەوا یاسای نێودەوڵەتی و بنەماكانی دراوسێیەتی پێشێلكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,010 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.