بینراوە:
(1.4K)
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تەممووزی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. یە گوێرەی زانیاریەكان، دوای تەواو بوونی هەموو رێكارەكان بەیانیی ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەكو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا. هەروەها، دوای ئەوەی رێكارەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێكران، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز بنێردرێت. لای خۆشیەوە، د. ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی لە لێدوانێكدا راگەیاندوە، لە پشكی سلێمانی 48 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە.













Leave a Reply