بینراوە:
(1.1K)
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رێنمایی دارایی ژمارەی 10ی تایبەت بە لێخۆشبون بە رێژەی 15% بۆ چەندین قەرزو پێشینە دەركرد. وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە رێنماییەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە، لێخۆشبون بەڕێژەی 15% بۆ گەشت قەرزو پێشینەكانی خانوبەرە، نیشتەجێبون، كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزاریی لە ئەسڵی پێشینە یاخود قەرزی ماوە لای سودمەندان بە رەچاوكردنی نوسراوی پێشوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە قەرزو پێشینەی كشتوكاڵی دەكرێت. هەر لە رێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە كە لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییەكەدا لێخۆشبون لەسودی دواكەوتن بۆ سودمەندان لەپێشینەكان دەكرێت و تا رێكەوتی 31/12/2025 كاری پێدەكرێت پاشئەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.













Leave a Reply