بینراوە:
(1.0K)
دارایی هەرێم دەڵێت: ئەم بڕە پارەیە وەک بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی شوبات هاتووە و تەرخانکراوە بۆ موچەی ئەم توێژانە؛ خانەنشینان، سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست، و مینحەی زیندانییانی سیاسی.
سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی خشتە و دابەشکردنی موچەش، وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەدات و جەخت دەکاتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تەواوی تەمویلی موچە بخرێتە سەر هەژمارەکەیان.
هەرکە تەواوی پارەکە گەیشت و وەرگیرا، راستەوخۆ خشتەی موچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت و پرۆسەی دابەشکردنی موچە دەست پێدەکات.












Leave a Reply