وەزارەتی داد ئازادكردنی نزیكەی 16 هەزار زیندانی لە عێراق ڕاگەیاند

بینراوە: (849)

وەزارەتی داد ئازادكردنی 15 هەزار و 914 زیندانی لە ناوەندەكانی چاكسازی لە ماوەی ساڵی 2025دا ڕاگەیاند. وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە لە ناو ئەوانەی ئازادكراون، 10 هەزار و 931 زیندانی بە پشتبەستن بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون دوای ئەوەی پشتڕاستیان كردەوە كە بڕگەكانی یاساكە دەیانگرێتەوە، هاوكات چوار هەزار و 983 زیندانی دیكە بە بڕیاری دادوەری جۆراوجۆر ئازادكراون. ئاماژەی بەوەشكرد، هەمو ئازادكردنەكان دوای پێداچونەوە بە دۆسیەكان و جێبەجێكردنی مەرجە یاساییەكان ئەنجامدراون، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی دڵنیابون لە جێبەجێكردنی دادپەروەرانە و وردی یاساكە و پاراستنی مافەكانی دەوڵەت و كۆمەڵگە و زیندانییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.