وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم گەڕانەوەی ناوی دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگم حكومییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند. د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند، هەوڵمانداوە دەرفەتی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ سەرجەم دەرچوان بڕەخسێنین، هەروەها، كاریان لەسەر ئەوە كردوو كە 100٪ـی توانای زانكۆكان زیاد بكەن، بۆئەوەی جێگەی سەرجەم خوێندكاران بكەینەوە. ئاماژەی بەوەشدا، بە رێژەی 100٪ دەرچوانی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیراون و بەشێوەیەكی گشتیی نمرەی كۆلێژەكان دابەزیوە، هەر ئەمساڵ نزیكەی 15 هەزار كورسی خوێندنی زیادە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دابینكراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 3,297 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.