وەزارەتى دارایی عێراق: دەستمانکرد بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10

بینراوە: (1.6K)

وەزارەتی دارایی حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2025)، دەستمان کرد بەڕێکارەکانى دابەشکردنى مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی دە.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق، ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم”.

دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە هێشتا بڕیاری لە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان نەدراوە.

حکومەتی عێراق دەیەوێت مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەش بکات و کێشەی پارەی نەقدی نەبێت، ئینجا مووچەی مانگی هەشتی کوردستان خەرج بکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 3,467 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.