وتەبێژی یەكێتی: سورین لەسەرئەوەی پرسی موچە چارەسەر بكرێت

بینراوە: (998)

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەمزیكانە پێكدەهێنرێت. كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرقاڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتین ز لە ئایندەیەكی نزیكدا پێكدێت. گەزنەی لەبارەی موچەی فەرمانبەران و رێككەوتنی بەغداو هەرێم وتی: حزبەكەی سورە لەسەرئەوەی كە پرسی موچە چارەسەر بكرێت لە ماوەكانی پێشتردا سەرۆكی یەكێتی سەردانی بەغدای كردو چەند مانۆڕێكی سیاسی كرد بۆ چارەسەركردنی پرسی موچە، ئەم بابەتە گرنگە بەلای حزبەكەیەوە. لەڕۆژی 20/10/2024 ـەوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوەو دوای سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمان ئێستاش نەتوانراوە حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,643 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.