وتەبێژی وەزارەتی داد: نزیكەی 6 هەزار داعش گواستراونەتەوە بۆ عیراق

بینراوە: (1.2K)

محەمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق سەبارەت بەكۆتا ژماری گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە رایگەیاند، 5 هەزارو 703 داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق كە خاوەن رەگەزنامەی 60 وڵاتی جیاوازن، هەروەها 4 هەزارو 253 كەسیان عەرەبن و 983 كەسیان بیانین، ژمارەی عیراقییەكانیش 467 كەسن و سورییش گەیشتوەتە 3 هەزارو 543 زیندانیكراوی داعش. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو داعشانە لەڕێگەی داتابەیسێكەوە زانیارییەكانیان دیاریكراوەو لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێشكەشی عیراق كراوە، لیژنەیەكیش بە سەرۆكایەتی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ نوێنەرانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی رێوشوێنەكانیان بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 733 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.