وتەبێژی هەسەدە: چاوەڕێی چەكدادانی ئێمە مەكەن

بینراوە: (3.7K)

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیدەكاتەوە كە هیچ وادەیەك بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانیان لەگەڵ سوپای سوریا دیاری كرابێت.
ئەبجەر داود وتەبێژی هەسەد بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی راگەیاندوە، هەمو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن لەماوەی 30 رۆژدا هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێكەڵ بكرێن، جگە لەوەش لەو دۆخەی ئێستا و بەتایبەت دوای زیادبونی هەڕەشەكانی داعش، ئەستەمە هەسەد بەهیچ شێوەیەك چەك رادەست بكات.
ئاماژەی بەوەشدا، هەسەدە ئامادەییە بچێتە ناو سوپای سوریاوە، بەڵام لەرێگەی رێككەوتنێكی دەستوریی كە دان بە تایبەتمەندی هێزەكانیاندا بنێت و هەمویان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان كۆببنەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.