لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ١٥٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٤\١١\١٨٦٩)، شاری هەڵەبجە کرایە قەزا و یەكەم قایمقامی بۆ دامەزرێنرا.
لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا، کە وێنەیەکی لە ئەرشیفی “ناوەندی کوردستان/ زانکۆی سلێمانی”دا پارێزراوە، هاتووە: “بەپێی ئەو ڕێکخستنە نوێیەی لە سەنجاقی سلێمانیدا کراوە، یەکێک لەو پێنج قەزایەی دەکەوێتە سنووری سەنجاقەکەوە، بریتییە لە دەشتی پان و بەرینی (گوڵعەنبەر) کە دەکەوێتە نزیک سنووری ئێران و هەوارگەی زستانەی عەشیرەتی جافە. ئەم ناوچەیە لە (بەڕێوەبەرایەتی)یەوە دەکرێتە (قایمقامییەت) و محەمەد بەگ، سەرۆکی عەشیرەتی جاف، دەکرێتە قایمقامی قەزاکە [دیارە تا ئەو کاتە نازناوی پاشای وەرنەگرتووە]. زەوییەکانی ئەم قەزایەش دابەش دەکرێن بەسەر ئەندامانی عەشیرەتەکەدا و ئەو ماڵانەشی هاتوچۆی ئێرانیان دەکرد، نیشتەجێ دەکرێن… هەروەها کوڕی ناوبراو بە ناوی “مەحمود بەگ” دەکرێتە (دەرگاوانی دەرگای عالی) [ئەم پۆستە پاراستنی ئاسایشی لە ئەستۆدا بووە]”.












Leave a Reply