هەرێمی كوردستان داوا لەحكومەتی عیراق دەكات سەروەریی وڵات بپارێزێت

بینراوە: (5)

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە دەكرێنە سەر هاوڵاتیان، دامەزراوە مەدەنییەكان و نێردە دیپلۆماسییەكان و رایگەیاندوە، ئەم كردەوانە بە تەواوی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و سەروەریی خاكن. شەوی رابردو كونسوڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەولێر كرایە ئامانج و لەوبارەیەوە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەكردوە كە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە، ئەم پەلامارانەش لە كاتێكدان كە هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبوە لە ململانێ و شەڕەكان، بەڵكو هەمیشە وەك لایەنگرو پارێزەری ئاشتی، سەقامگیری و پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا ماوەتەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داواشی لە حكومەتی عیراق كردوە بەرپرسیارێتی پاراستنی سەروەریی وڵات بگرێتە ئەستۆو رێگریی جدی بكات لەو دەستەو گروپە توندڕەو و لەیاسادەرچوانەی ناوخۆی عیراق كە بەبێ هیچ بیانویەك و بە بەردەوامی هەرێمی كوردستان و نێردە دیپلۆماسییەكان بە ئامانج دەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.