هەرێم كەمال ئاغا: پارتی شایستەی خۆی لەعیراق وەرگرتوە

بینراوە: (1.5K)

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاندوە: بەوەرگرتنی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان پارتی شایستەی خۆی لەعیراق وەرگرتوە، بۆیە پێویستە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت كە شایستەی خۆیەتی. راشیگەیاندوە: ئەگەر یەكێتی نەبوایە لەجاری دوەمیشدا پارتی نەیدەتوانی پۆستی جێگری دوەمی پەرلەمانی عیراق وەربگرێت، بەڵام یەكێتی یەكڕ‌یزی نێو ماڵی كوردی لە بەغداد لەپۆست بەگرنگترزانی و ئەندامانی فراكسیۆنەكەی بۆ سەرخستنی كاندیدەكەی پارتی دەنگیان بە فەرهاد ئەتروشیدا، بۆیە یەكێتی وەك چۆن لەبەغداد یەكڕ‌یزی ماڵی كوردی لا گرنگ بو لەهەرێمیش بۆ پێكهێنانی حكومەت تەنها داوای یەكڕ‌یزی و هاوسەنگی كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 666 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.