​”هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی بەبێ لێپێچینەوە تێناپەڕن”

بینراوە: (1)

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، عیراق مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بەرامبەر بەو هێرشانەی كراونەتە سەر حەشدی شەعبی و بەبێ لێپێچینەوە تێناپەڕن. سەباح نوعمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی ئەمنیی فەرمیەو لەژێر فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندایە، بۆیە هەر هێرشێك بكرێتە سەری بەبێ بەدواداچونی یاسایی و لێپێچینەوە تێناپەڕێت، دەزگا ئەمنییەكانیش پلانی پێشوەختەیان بۆ روبەڕوبونەوەی سەرجەم ئاستەنگەكان داڕشتوە، سەرۆك وەزیرانیش فەرمانی بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە هێرشانە دەركردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 263 Today: 1,370 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.