وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هێرشی سەر کۆرمۆر، بڕینی کارەبایە لەسەر هەزاران نەخۆشی نەخۆشخانە و شوێنە لەناکاوەکان. د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی “کاری تیرۆرستی تەقاندنەوەی کێڵگەی کۆڕمۆر، کارێکی زۆر قێزەوەن و لوتکەی دژە مرۆڤدۆستی و بێ ویژدانی و تاریک پەرستیە”. ئاماژەی بەوەکردووە “ئەو کارە تەنها ڕاگرتن و بڕینی ڕووناکی و غاز و کارەبا نیە لەسەر هاوڵاتیان، بەڵکو بڕینی لەناکاوی کارەبا و ڕاگرتنی لەناکاوی خزمەتگوزاری پزیشکیە لەسەر هەزاران نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان و نەخۆشی کتوپڕی فریاکەوتنەکان و باری ناجێگیری چاودێری چڕ و ڕاگرتنی نەشتەرگەرییەکان و کو وژاندنەوەی لەناکاوی چەندین ئامێری پزیکشی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانە”. د.سامان وتیشی: نەفرەت لە دەست و پێوەندانی تاریکپەرستانی دژی ڕووناکی و سزادانی بەکۆمەڵی کوردستانیان. وەزیری تەندروستی وتویەتی “بە ئیڕادەی بەرزی دڵسۆزان، کوردستان هەر ڕووناک و بەرز و خۆڕاگر و بەهێزتر و ئاوەدانتر دەبێت”.
هێرشی کۆرمۆر، بڕینی کارەبایە لەسەر هەزار نەخۆش

بینراوە:
(1.3K)











Leave a Reply