بینراوە:
(1.2K)
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دیاریكردنی نوری مالكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بە زۆرینەی دەنگی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دیاریكردنی 27ی ئەم مانگەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەسیاسەتی عیراقدا مانای ئەوە نییە قەیرانەكان، دیاریكردنی سەرۆكایەتییەكان و پێكهێنانی حكومەت یەكلایی بوەتەوە. ئاماژەشیكردوە، رۆژانی داهاتو پڕدەبن لە روداوی چاوەڕواننەكراو و هەڵبەزو دابەز، هەربۆیە پێویستە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی دۆخەكەو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دوو هێندە زیاد بكرێن. بڕیارە رۆژی سێشەممە 27/1 ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق كۆببێتەوە.











Leave a Reply