هاوڵاتییەك لە سنوری سەیدسادق كوژرا

بینراوە: (7.5K)

لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەك بە گولـلە کوژرا.

ئاوێنە: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای پارتی وت”لە نێوان کوژراو و بکوژەکاندا دەمەقاڵێ دروستبوە و روداوەکەی لێکەوتوەتەوە”.

روداوەکە شەوی رابردو رویداوە. بەقسەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە سەرەتا بریندار بوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کوڕی کوژراوەکە بە پۆلیسی سلێمانی وتوە، باوکی لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا پێشتر کێشەی هەبوە.

كوژراوەكە ناوی (ب. س) و تەمەنی سەرو 50 ساڵە، سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بوە. پۆلیس دو كەسی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو هاوڵاتییە دەستگیر کردون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە كراوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.