هاوردەكردنی تەماتەو شوتی بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەكرێت

بینراوە: (634)

سەروەر عەلی سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایگەیاندوە: بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی هەمو ساڵێك لەم وەرزەدا هاوردەكردنی تەماتەو شوتی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم قەدەغە دەكرێت، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتیكردنی جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیانە. راشیگەیاندوە: لە ئێستادا بەرهەمی خۆماڵی گەیشتوەتە ئاستێك كە دەتوانێت پێداویستی بازاڕ پڕ بكاتەوەو جێگەی بەرهەمی دەرەكی بگرێتەوە. سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە: ناتوانن بڵێن بەهیچ جۆرێك نرخ بەرزنابێتەوە، چونكە لەهەندێك جێگە بەرهەمەكان پێنەگەیشتون و رەنگە كەمێك نرخ بەرزبكاتەوە، بەڵام چاودێری نرخەكان دەكەن و لە ئەگەری زۆر بەرزبونەوەیان داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەن دەرگای هاوردەكردنی ئەو دوو بەرهەمە لە وڵاتانی دەرەوە بكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 267 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.