هاكان فیدان: گەلی توركیاو میسر هاوشێوەی یەكن و لەیەكتر جیاناكرێنەوە

بینراوە: (1.7K)

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پەیوەندییەكانی توركیاو میسر لە باشترین ئاستدایە. هاكان فیدان لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە: لەئێستادا پەیوەندییەكانی توركیاو میسر لە باشترین ئاستدایە، پەیوەندیی برایانەی نێوان توركیاو میسرو پەیوەندییەكانی نێوان گەلانی هەردو وڵات هەمیشە نایاب بوە. وتیشی: گەلی توركیاو میسر لە بنەڕەتدا هاوشێوەی یەكن و لەیەكتر جیاناكرێنەوە، هەروەها پەیوەندی نێوان بژاردە سیاسییەكانی نێوان توركیا گەیشتوەتە ئاستێكی نایاب. هاكان فیدان سەبارەت بە پرسی غەزەو دۆزی فەڵەستین وتی: لەگەڵ میسر لە نزیكەوە پێكەوە لەسەر ئەو دۆسیەیە كاردەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.