هادی عامری: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی تەنها دەنگۆیە

بینراوە: (958)

هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی تەنها دەنگۆیەو قبوڵی ناكەن، داماڵینی چەك بڕیارێكی عیراقییە هەر جۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكی رەتدەكەنەوە. عامری ئاماژەی بەوەشكردوە، باوەڕیانوایە داماڵینی چەك پەیوەستە بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گەیشتن بە سەروەری نیشتمانییەوە. ئەمریكا فشارێكی زۆر لە عیراق دەكات بۆئەوەی گروپە چەكدارەكان لە چەك دابماڵێت و ئەگەر بەغداد ئەو كارە نەكات ئەوا روبەڕوی سزای ئابوری یان هێرشی دەكاتە سەر گروپە چەكدارەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 4,439 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.