هاتوچۆی هەولێر كاتەكانی گرێبەستی ئەلكترۆنی رێكدەخاتەوە

بینراوە: (1.0K)

سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلكترۆنی بۆ ئۆتۆمبێل هاتوچۆی هەولێر بڕیارێكی بۆ هاوڵاتیان دەركرد. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە رونكردنەوەیكدا رایگەیاند، ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلكترۆنی لە كاتی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كارێكی باش بو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاری لەسەر دراو ئەركەكەش بەكەس و لایەنی تایبەتمەند سپێردرا ، بەڵام هەندێك كەس ئەم هەنگاوەیان قۆستەوە بۆ بەرژەوندی خۆیان كە هەستان بە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە لەناو كابینە هەندێك جار لەناو ئۆتۆمبێل و لەسەر شەقامەكان و كەسانێكیش چاو ساغییان بۆ دەكردن كە هەم سیمایەكی ناشارستانی بو هەم هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبون. هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشكردوە، كەسانی ناشارەزا گرێبەستەكەیان ئەنجام داوەو زۆرترین هەڵەیان ئەنجام دەدا لە كاتی پركڕدنەوەیداو لەئەنجامدا هاوڵاتی توشی كێشە دەبو دەبوایە گرێبەستەكە دوبارە بكاتەوە، بۆیە بڕیارماندا بۆ دوبارە رێكخستنەوەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی و لەدوای كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ كارا دەكرێت بۆ رێگە گرتن لەو گرفتانەی رویان دەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 3,101 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.